به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌لا كه‌ریم شكوور ڕای‌گه‌یاند: فه‌وجێكى ٤٥٠ كه‌سى له سنوورى خورماتوو له پێكهاته‌كانى (كورد و عه‌ره‌ب و توركمان) داده‌مه‌زرێت و هه‌ر پێكهاته‌یێک ١٥٠ كه‌سى به‌رده‌كه‌وێت.
ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: "داوا له یه‌كێتى كراوه ناوى پشكى كورد ئاماده بكات و له ئێستادا له هه‌وڵدان له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه كوردستانییه‌كانى ئه‌و سنووره بۆ دۆزینه‌وه‌ى میكانزمێک بۆ ئاماده‌كردنى ناوه‌كانی پشكى كورد له‌و هێزه سه‌ربازییه‌دا".
به‌رپرسى بازنه‌ى حه‌مرینى یه‌كێتى وتیشى: "به پێكهێنانى ئه‌و هێزه سه‌ربازییه له پێكهاته‌كانى خورماتوو ده‌توانرێت ئاسایش و سه‌قامگیرى له‌و ناوچه‌یه‌دا بچه‌سپێت."
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment