ئه‌سیل نۆجه‌یفی: هاوپه‌یمانێتیی عه‌بادى و سه‌در ھه‌وڵ ده‌ده‌ن فراکسیۆنه‌کانی کورد و سوننه‌ په‌رت بکه‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌سیل نۆجه‌یفی سه‌رکرده‌ له‌ ھاوپه‌یمانێتیی ئه‌لقه‌رار هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى و موقته‌دا سه‌در به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌کات که‌ ھه‌وڵ ده‌ده‌ن فراکسیۆنه‌کانی کورد و سوننه‌ په‌رت بکه‌ن و ناچاریان بکه‌ن بچنه‌ پاڵ ئه‌وان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌سیل نۆجه‌یفی له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: کرۆکی فراکسیۆنه‌ ھه‌ره‌ گه‌وره‌که‌ ھه‌وڵی داوه‌ فراکسیۆنه‌کانی کورد و سوننه‌ په‌رت بکات و به‌ په‌یڕه‌وکردنی فشار و تێکه‌ڵ کردنی فشاره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان فراکسیۆنه‌کانی کورد و سوننه‌ ناچار بکات بێنه‌ ناو کرۆکی فراکسیۆنه‌ ھه‌ره‌ گه‌وره‌که‌وه‌ و ئه‌مه‌ش کورد و سوننه‌ی ھان داوه‌ بۆ ئه‌ڵته‌رناتیڤی دیکه‌ بگه‌ڕێن.

ناوبراو ئاشکراشی کردوووه‌: هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ى عه‌بادى و سه‌در پێویسته‌ پێداچوونه‌وه‌ بکه‌ن به‌ حیسابات و شێوازی خۆیاندا پێش ئه‌وه‌ی بیر بکه‌نه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامدانی دیالۆگ له‌گه‌ڵ فراکسیۆنه‌کانی دیکه‌دا.

شایانی باسه‌؛ ئێواره‌ی ڕۆژی ١٩ی ئه‌م مانگه‌ ھه‌ریه‌ک له‌ ھاوپه‌یمانێتیی سائیروونی موقته‌دا سه‌در و ھاوپه‌یمانێتیی نه‌سری حه‌یده‌ر عه‌بادی و ھاوپه‌یمانێتیی حیکمه‌ی عه‌مار حه‌کیم و ھاوپه‌یمانیی وه‌ته‌نییه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی له‌ ھۆتێل بابلی شاری به‌غدا ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی ده‌ستپێک و ناوه‌رۆکی فراکسیۆنه‌ گه‌وره‌که‌ی په‌رله‌مانی عێراق که‌ به‌پێی ده‌ستوور ڕاده‌سپێردرێت بۆ پێکھێنانی حکوومه‌تی داھاتووی عێراق.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37597

Your Comment

You are replying to: .
captcha