کیفاح مه‌حموود: بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت له به‌ره‌ى مالیكى نزیكترین

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕاوێژكارێكى مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئێمه‌ وه‌ک پارتى خۆمان به‌ نزیكتر ده‌زانین له‌ نوورى مالیكى به‌ڵام هیچ هێڵێكى سوورمان بۆ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ى عه‌بادى دانه‌ناوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كیفاح مه‌حموود به‌ ماڵپه‌ڕى ئه‌لمۆنیته‌رى ڕاگه‌یاندوووه‌: پارتى و یه‌كێتى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕێككه‌وتوون كه‌ هێزه‌كانیان یه‌ک بخه‌ن و پێشمه‌رجیان هه‌بێت بۆ هه‌ر بلۆكێكى شیعه‌ سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانى هاوسه‌نگى له‌ نێوان پێكهاته‌كانى عێراق له‌ داموده‌زگا حكوومییه‌كاندا.

كیفاح مه‌حموود پێی وایه‌ ئه‌و هاوسه‌نگییه‌ خۆى ده‌بینێته‌وه‌ له‌ هاوبه‌شی پێكردنێكى ڕاسته‌قینه‌ له‌ جومگه‌كانى حوكمڕانى و جێبه‌جێ كردنى ده‌ستوورى عێراق سه‌باره‌ت به‌و بڕگانه‌ى په‌یوه‌ندییان به‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌ كه‌ركووکیشه‌وه‌.

ئه‌و ڕاوێژكارى بارزانى ده‌شڵێت: ئاسایى كردنه‌وه‌ى بارودۆخى ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان به‌پێى مادده‌ى 140ى ده‌ستوور تاكه‌ چاره‌سه‌ره‌ بۆ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ كێشه ‌و ململانێكان به‌رده‌وام ده‌بن.

کیفاح مه‌حموود ئه‌وه‌ى خستوووه‌ته‌ ڕوو كورد ئه‌مجاره‌ گه‌ره‌نتى نێوده‌وڵه‌تى ده‌وێت به‌هۆى ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى پێشتر به‌ كورد دراون و جێبه‌جێ نه‌كراون و جه‌ختی كردوووه‌ته‌وه‌ ئه‌وان وه‌ک پارتى له‌ به‌ره‌ى نوورى مالیكى نزیكن وه‌ک له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادى به‌ڵام هێڵى سووریان نییه‌ له‌سه‌ر به‌ره‌ى عه‌بادى و سه‌در.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37583

Your Comment

You are replying to: .
captcha