خەو بەسیەتی دەروێش دەسا هەستە درەنگە * نازانی دڵی مەردمی ئەو شارە چ تەنگه

بەشی کوردستان- لە هەڵمەتێکی ئاگرکواژندنەوە لە پشت ئاواییی سەڵەسیی سەر بە شاری مەریوان 4 چالاکی ژینگەپارێز گیانیان لە دەست دا و کۆستێکی دیکەی مەریوان و کوردستان کەوت.

کوردپرێس:

گیان لەدەستدانی چوار چالاکی ژینگەپارێزی شاری مەریوان دڵی هەموو کورد و خەمخۆرێکی کوردی پێ خەمبار بوو.

بە ناوی ئاژانسی هەواڵی کوردپرێسەوە بەبۆنەی گیان لە دەستدانی چوار چالاکوانی ژینگەپارێزی شاری مەریوان پەیامی سەرەخۆشی ئاراستەی جەماوەری کوردستان دەکەین.

لای میری مەزن داوای لێخۆشبوون بۆ گیان بەختکردووانی لەخۆبوردوو دەکەین و هیواخوازین خودای پەروەردگار سەبر بە خزم و کەس و کار و هاوڕێیانی گیان بەختکردووان و هەموو جەماوەری کوردستان عەتا بفەرمێت.

News Code 37581

Your Comment

You are replying to: .
captcha