بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د مه‌هدی به‌یاتی، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی فه‌تح به‌سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری به‌ماڵپه‌ڕی "به‌غداد ئه‌لیه‌وم"ی راگه‌یاندووه: ئه‌و هه‌واڵانه درۆن و ئامانج له بڵاوكردنه‌وه‌یان بۆ زانینی كاردانه‌وه‌ی فه‌تح و سه‌ركرده‌كانیه‌تی له‌سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی.
ناوبراو وتووشیه‌تی حه‌شدی شه‌عبی دامهزراوهیێكی سه‌ربازی ده‌وڵه‌تییه و هاوپه‌یمانی فه‌تح لایه‌نێكی سیاسییه و هیچ په‌یوه‌ندییێک یاخود بڕیارێكی به‌ده‌ست نییه بۆ كشانه‌وه یان مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له شاره‌كان تا رێككه‌وتنێكی له‌و جۆره بكات.
محه‌مه‌د مه‌هدی به‌یاتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه فه‌تح له هه‌موو گفتوگۆكانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان جه‌ختی كردۆته‌وه كه دژی داخوازییه نادهستورییهكانه و هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه فه‌تح و سه‌ركرده‌كانی ده‌ست وه‌رناده‌نه كاروباری سه‌ربازی و هیچ رێككهوتنێكیشیان له‌باره‌ی حه‌شده‌وه له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكی سیاسی ئه‌نجام نه‌داوه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment