هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سه‌رۆک كۆماریی عێراق گونجاوه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یێنێت: هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، كه‌سێكی شیاوه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆک كۆماری عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌شعان جبووری، له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "هه‌مووان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بۆ كورده‌، ئێستاش سه‌رقاڵی دیاری كردنی كاندیدانی خۆیانن" و ده‌شڵێت: "بۆ ئه‌و پۆسته‌ هۆشیار زێباری، به‌ شیاو ده‌زانم".

جبووری ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات هۆشیار زێباری، كه‌ پێشتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و وه‌زیری دارایی عێراق بووه‌، ده‌توانێت ئه‌و پۆسته‌ له‌و دۆخه‌ چه‌قبه‌ستوویی و متبوونه‌ ده‌رباز بكات و ده‌ڵێت: "له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ په‌یوه‌ندییێكی باشی هه‌یه‌".

هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌وه‌ یه‌كلابووه‌ته‌ كه‌ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بۆ كورده‌، به‌ڵام تا ئێستا له‌ ناو كورد دیار نییه‌ پۆسته‌كه‌ بۆ یه‌كێتی یان پارتی ده‌بێت، چه‌ند به‌رپرسێكی پارتیش پێشتر رایانگه‌یاندووه‌، مه‌رج نییه‌ پۆسته‌كه‌ ببێته‌وه‌ هی یه‌كێتی، كه‌ له‌ دوای 2003ه‌وه‌ پشكی ئه‌و حزبه‌ بووه‌، به‌ڵام تا ئێستاش هیچ لایه‌نێک پاڵێوراوی خۆی بۆ ئه‌و پۆسته‌ دیاری نه‌كرووه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 37571

Your Comment

You are replying to: .
captcha