یەکێتی سەبارەت بە پیلانی تورکیا لە کەرکووک هۆشداری دەدات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یه‌كێتیی نیشتمانی له‌سه‌ر دواین لێدوانی باڵیۆزی توركیا له‌ عێراق له‌باره‌ی كه‌ركووكه‌وه‌ هاته‌ده‌نگ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رۆژی 21ی 8ی 2018، باڵیۆزی توركیا له‌ عێراق، له‌ وتارێكیدا كه‌ له‌ یه‌كێک له ‌مزگه‌وته‌كانی شاری كه‌ركووک پێشكه‌شی كرد وتی: "كه‌ركووک جێگه‌ی باو باپیرانمانه‌".

له‌وباره‌یه‌وه‌، غازی كه‌ركووكی جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتی دەڵێت: ئه‌و قسه‌ی باڵیۆزی توركیا له ‌عێراق په‌یامێكه‌ بۆ هه‌موو كورد و هه‌وڵێكیشه‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی توركمانه‌كانی شاره‌كه‌.

به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی له‌بێ ده‌نگیی كورد به‌رامبه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ نیگه‌رانه ‌و ده‌ڵێت: "بێده‌نگیی به‌رپرسانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌رامبه‌ر به‌و پێشێلكارییه‌ی باڵیۆزی توركیا، مه‌ترسییه‌ بۆ وره‌ی دانیشتووانی كورد له‌ كه‌ركووک".

غازی كه‌ركووكی راشیگه‌یاند: تا ئێستا حكوومه‌تی عێراق له ‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ هیچ هه‌ڵوێستێكی به‌رامبه‌ر به‌و لێدوانه‌ نییه‌، ئه‌مه‌ش مه‌ترسیی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ نهێنیانه‌ بێت كه‌ له ‌نێوان هه‌ردوولایان به‌ڕێوه‌چووه‌.

غازی كه‌ركووكی پیلانێكی به‌ره‌ی توركمانی له ‌شاره‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات و دەڵێت: "هه‌موو ئامانجی به‌ره‌ی توركمانی له كه‌ركووک ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئاژاوه‌یێک له ‌شاره‌كه‌ دروست بكات و دواتر بیانوویێک بڕه‌خسێنن بۆ ئه‌وه‌ی توركیا به ‌هێزه‌وه‌ ده‌ست له ‌كاروباری كه‌ركووک وه‌ر بدات".

سەرچاوە: ‌SNN

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 37570

Your Comment

You are replying to: .
captcha