بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دایکانی ئاشتی کە بۆ سۆراخی کەسانی بێ سەر و شوێن کراو هەفتانە لە گۆڕەپانی گاڵاتەسەرای لە ئیستەنبووڵ کۆ دەبنەوە و چالاکی ئەنجام دەدەن، بەیانیی ئەمڕۆ شەممە لە 700 ەمین هەفتەی دەست پێکردنی ئەم چالاکییە لەگەڵ چالاکڤانانی مافی مرۆڤ لە ئیستەنبووڵ لەبەردەم کۆمەڵەی مافی مرۆڤ کۆ بوونەوە.
دایکانی شەممە بە هەڵگرتنی گوڵی سوورەوە سەردانی کۆمەڵەکەیان کرد و دواتر بەرەوە گۆڕەپانی گاڵاتە سەرای کەوتنەڕێ. پۆلیسی ئیستەنبووڵ کە لە دەورووبەری گۆڕەپانەکە رێوشوێنی ئەمنیی توندیان گرتبووەبەر رێگەیان نەدا کەس بچێتە نێو گۆڕەپانەکەوە و ژمارەیێک لەو چالاکڤانانەی هەوڵی چوونە نێو گۆڕەپانەکەیان داوە لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەر کراون.
پۆلیسی ئیستەنبووڵ بە گازی فرمێسکڕێژ و گوللەی پلاستیکی هەوڵی بڵاوپێکردنی خۆپیشاندەرانی داوە.
سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment