بەپێی هەوەڵی کوردپرێس، عه‌بدوڵڵا عه‌لیاوه‌یی ڕاوێژكاری سه‌رۆک كۆماری عێراق، له لێدوانێكدا رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی 15 رۆژدا كه چه‌ند رۆژێكی تێپه‌ڕیوه، سه‌رۆک كۆماری عێراق داوای دانیشتنی یه‌كه‌می خولی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگره‌كانی و دواتر ڕاسپاردنی كوتله‌ی زۆرینه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو.
ناوبراو وتیشی: "تا ئێستا سه‌رۆک كۆمار واده‌ی ئه‌نجام دانی دانیشتنی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی عێراقی دیاری نه‌كردووه".
ئه‌و راوێژكاره ئاشكراشی كرد، له دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی لیستی نه‌سر، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دووسبه‌ی 27ی 8ی 2018، بۆ هه‌مان مه‌به‌ست فوئاد مه‌عسوم له‌گه‌ڵ وه‌فدی هاوبه‌شی یه‌كێتی و پارتی كۆ بێته‌وه، دواتر له‌گه‌ڵ ئه‌و لیستانه‌ی دیكه‌ش كه ژماره‌ی كورسییه‌كانیان زۆره.
عه‌بدوڵڵا عه‌لیاوه‌یی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند کە سه‌رۆک كۆمار سه‌رقاڵی كۆبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لیسته‌كان بۆ وه‌رگرتنی بۆچوونیان له‌باره‌ی نزیک بوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان له پێكهێنانی گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
سەرچاوە: SNN
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment