به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د سه‌هیوود سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ناوی كاندیدی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق كراوه و ناوه‌كه ئاماده‌یه بۆ ئاشكرا كردنی بۆ ڕای گشتی.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: ئاشكرا كردنی ناوی كاندیدی داهاتووی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق په‌یوه‌سته به ڕاگه‌یاندنی گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانێتی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت.
پێشتر ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكرای كرد له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی فه‌تح، یه‌كێتی و پارتی و به‌شێک له لایه‌نه سوننه‌كان ڕێككه‌وتوون بۆ ڕاگه‌یاندنی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی به‌ڵام تا ئێستا لایه‌نه‌كان نه‌یانتوانیوه له كۆی 329 كورسی په‌رله‌مان هاوپه‌یمانێتییێک ڕابگه‌یه‌نن كه له 165 كورسی یان زیاتر پێكهاتبێت.
ئێستا بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی دوو ئاراسته شانۆی سیاسی پاش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه ده‌به‌ن، ئاراستهیێکیان نووری مالیكی و هادی عامری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌ن و ئاراسته‌كه‌ی دیكه‌ش موقته‌دا سه‌در، حه‌یده‌ر عه‌بادی، عه‌مار حه‌كیم و ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌ن.
كورد ئێستا بوووه‌ته ژماره‌یێكی گرنگ بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق چوونكه به لای هه‌ر یه‌كێک له‌و دوو ئاراسته‌یه كورد خۆی یه‌كلا بكاته‌وه، ئه‌وا ئه‌و ئاراسته‌یه زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment