گووگل 39 كه‌ناڵ و هه‌ژماری سه‌ر به‌ ئێران بلۆک ده‌کات

به‌شی ئێران- كۆمپانیای گووگل ڕای‌گه‌یاند که‌ 39 كه‌ناڵ و هه‌ژماری به‌كاربه‌رانی سه‌ر به‌ ئێرانی بلۆک كردووه‌ كه‌ له‌ ماڵپه‌ری یوتیووبی سه‌ر به‌ كۆمپانیای گووگل چالاكیان هه‌بوووه‌.

کوردپرێس- ئاژانسی ڕۆیته‌رز رایگه‌یاند: هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا كۆمپانیای گووگل، شه‌ش وێبلاگ و 13 هه‌ژماری دیكه‌ی سه‌ر به‌ ئێرانی له‌ گووگل پڵاس بلۆک كردوووه‌ و دایخستوون‌.

گووگل له‌مباره‌وه‌ ئاشكرای كرد: سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌ناڵ و هه‌ژمار و ماڵپه‌ڕانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌یانه‌وه‌ داخراون و بلۆک كراون به‌رده‌وام بابه‌تی سیاسییان له‌ دژی ئه‌مریكا بڵاو ده‌كرده‌وه به‌ڵام ناسنامه‌ و په‌یوه‌ندیی‌ هه‌بوونی خۆیان به‌ دامه‌زراوه‌ی ده‌نگ و ڕه‌نگی فه‌رمیی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌شارده‌وه.

هاوكات بڵاوكراوه‌ی پۆلیتیكۆ له‌ ڕاپۆرتێكیدا نووسیویه‌تی: كۆنت واكه‌ر جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای گووگل بۆ كاروباری جیهانی هه‌واڵی بلۆک كردنی ئه‌و هه‌ژمارانه‌ی‌‌ پشتڕاست كردوووه‌ته‌وه.

ئه‌م هه‌وڵه‌ی كۆمپانیای گووگل له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ‌هه‌ر دوو كۆمپانیای زه‌به‌لاحی بواری تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، فه‌یسبووک و توویته‌ر رایانگه‌یاندبوو‌ به‌ سه‌دان هه‌ژمار و گرووپیان له‌ تۆڕه‌كانیان داخستوووه‌ و بلۆک كردووه‌ كه‌ بانگه‌شه‌یان بۆ سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ دژی ئه‌مریكا ده‌كرد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37558

Your Comment

You are replying to: .
captcha