به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌زھه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژکاری ئابووریی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕایگهیاندوووه: حکوومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ کۆمپانیای سیمنسی ئه‌ڵمانی گه‌یشتوووه‌ته ڕێککه‌وتن بۆ دامه‌زرانی چه‌ند وێستگه‌یێکی به‌رھه‌مھێنانی کاره‌با له‌پێناو چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی کاره‌با له عێراق.
ناوبراو وتیشی: پڕۆژه‌که له چوارچێوه‌ی ھاوکارییه‌کانی کۆنگره‌ی کوه‌یته بۆ عيراق و له ساڵی 2021 ده‌ست پێده‌کات و له ساڵی 2035 کۆتایی دێت.
به وته‌ی ڕاوێژکاره‌که‌ی عه‌بادی، به ته‌واوبوونی پرۆژه‌که قه‌یرانی کاره‌با له عێراق کۆتایی دێت و عێراق له ڕێگه‌ی به‌کارھێنانی گازی سروشتیيهوه 16 ھه‌زار میگاوات کاره‌با به‌رھه‌م ده‌ھێنێت.
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment