عيراق کۆتايی به‌ کێشه‌ی کاره‌با ده‌هێنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- حکومه‌تی عێراق بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی کاره‌با گرێبه‌ستێک له‌گه‌ڵ کۆمپانیای سیمنسی ئه‌ڵمانی ئیمزا ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌زھه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژکاری ئابووریی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕای‌گه‌یاندوووه‌: حکوومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ کۆمپانیای سیمنسی ئه‌ڵمانی گه‌یشتوووه‌ته‌ ڕێککه‌وتن بۆ دامه‌زرانی چه‌ند وێستگه‌یێکی به‌رھه‌مھێنانی کاره‌با له‌پێناو چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی کاره‌با له‌ عێراق.

ناوبراو وتیشی: پڕۆژه‌که‌ له‌ چوارچێوه‌ی ھاوکارییه‌کانی کۆنگره‌ی کوه‌یته‌ بۆ عيراق و له‌ ساڵی 2021 ده‌ست پێده‌کات و له‌ ساڵی 2035 کۆتایی دێت.

به‌ وته‌ی ڕاوێژکاره‌که‌ی عه‌بادی، به‌ ته‌واوبوونی پرۆژه‌که‌ قه‌یرانی کاره‌با له‌ عێراق کۆتایی دێت و عێراق له ڕێگه‌ی به‌کارھێنانی گازی سروشتیيه‌وه‌ 16 ھه‌زار میگاوات کاره‌با به‌رھه‌م ده‌ھێنێت.

سه‌رچاوه‌: PUK media

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37555

Your Comment

You are replying to: .
captcha