کوردپرێس:
"کۆڕێک بۆ تەمەنێک هەڵبەست" مانشێتی مەڕاسیمی پەردەلادان لە سەر دیوانی شێعری "جێماو"ە کە لە سەر ئەرکی ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی مەریوان ڕۆژی یەکشەمە 4ی ئەیلوول لە هۆڵی فەرهەنگی و هونەریی ئیدارەی ڕۆشنبیریی شاری مەریوان کاتژمێر 5ی پاش نیوەڕۆ بەڕێوە دەچێت.
بەپێی ڕاگەیێندراوی ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان لەو مەڕاسیمەدا هاتن بۆ هەمووانە.
ئەنجومەنی فەرهەنگی- ئەدەبیی مەریوان ساڵی 1369ی هەتاوی دامەزراوە و تا ئەمڕۆکە بەردەوام بووە لە هەوڵ و چالاکیی فەرهەنگی و ئەدەبی و ناساندنی کەسایەتییەکان و بەڕێوەبردنی کۆڕبەند و یادەوەری و کۆنفڕانسی زانستی و توێژینەوەیی.
Your Comment