کوردپرێس: هه‌رێمی کوردستان زیاتر له هه‌موو ناوچه‌یێکی دیکه له‌گه‌ڵ ئێران و تورکیا ئاڵوگۆڕی سیاسی و بازرگانیی هه‌یه و ئه‌و دوو وڵاته کارتێکه‌رییان له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان هه‌یه. له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ستراتێژییه‌تی هه‌ولێر له به‌رانبه‌ر هه‌ریه‌که له‌و دوو وڵاته ڕێچکه و موعامهلاتی سیاسیی کوردستان و عێراقی دیاری کردوووه.
هاوکات له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی گوشاره‌کانی ئه‌مریکا دژ به ئێران و ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی سزا ئابوورییه‌کانی ئه‌نقه‌ره دژ به تاران، حه‌یده‌ر عه‌بادی به فه‌رمی ڕایگه‌یاند به‌غدا پابه‌نده به گه‌مارۆکان له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌ی کرد و به وته‌ی چاودێرانی سیاسی سه‌ردانه‌که‌ی پێوه‌ندیی به ناکۆکیی نێوان تاران و واشنتۆنه‌وه بوووه. له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه سه‌رۆک وه‌زیرانی کاتیی عێراق له کۆنفڕانسی هاوبه‌شی ڕۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا باسی پلانی به‌غدا و ئه‌نقه‌ره‌ی کردوووه بۆ هه‌نارده کردنی نه‌وتی که‌رکووک ئه‌وه‌ش پلانێکه که به حوکمی جه‌بری جوگرافی و ئه‌مری واقیعی سیاسی هیچ یه‌ک له‌و دوو لایه‌نه ناتوانن تێیدا هه‌رێمی کوردستان به نادیده بگرن.
ئاژانسی هه‌واڵی کوردپرێس به مه‌به‌ستی تاوتوێ کردنی هه‌ڵوێستی عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌باره‌ی گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا دژ به ئێران و هه‌ره‌وه‌هاش مه‌له‌فی هه‌نارده کردنی نه‌وتی که‌رکووک گفتوگۆیێکی له‌گه‌ڵ دڵشاد شه‌عبان کردوووه که نوێنه‌رێکی به‌رجه‌سته‌ی په‌رله‌مانی کوردستانه و هاوکات جێگری سه‌رۆکی لیژنه‌ی سامانه سروشتییه‌کانی په‌رله‌مانیشه له پشکی پارتی.
ده‌قی دیمانه‌که لێره بخوێنه‌ره‌وه:
کوردپرێس: حه‌یده‌ر عه‌بادی له سه‌ردانه‌که‌ی خۆی بۆ ئه‌نقه‌ره و کۆنفڕانسی ڕۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان باسی فرۆشتنی نه‌وتی که‌رکووک و هه‌نارده‌کردنی بۆ تورکیا کرد. ئه‌و هه‌نگاوه‌ی عێراق و تورکیا و باس کردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له‌م قۆناغه‌دا چۆن ده‌بینن؟
دڵشاد شه‌عبان: له سه‌ردانه‌که‌ی به‌ڕێز عه‌بادی بۆ ئه‌نقه‌ره ڕه‌نگه زۆر شتی‌تریش باس کرابێت. ئه‌و وه‌زعه له مه‌نته‌قه‌که هه‌یه و گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا له‌سه‌ر وڵاتی ئێرانیش و تورکیاش که ڕه‌نگه کارتێکه‌ریی سه‌لبی به‌دوادا بێت. پێده‌چێت زیاتر باسه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و چوارچێوه‌یه ببێت. مهوزمووعی که‌رکووکیش یه‌کێکه له‌و مه‌وزووعانه‌ی که له‌وێ باس کراوه به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی عه‌بادی سه‌ردانی تورکیا بکات کاری سه‌ربازیی بۆ کراوه و کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش کراوه. حکوومه‌تی عێراقی پاش 16ی ئه‌کته‌وبر هه‌وڵی زۆری دا که ڕێگهیێکیتر بدۆزێته‌وه بێجگه له بۆڕیی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی که‌رکووک هه‌نارده بکات به‌ڵام ڕه‌نگه له‌وباره‌یه‌وه سه‌رکه‌وتوو نه‌بووبێت. نه‌بوونی تهوفیقیش بۆ حکوومه‌تی عێراقی بۆ خۆیان ده‌گه‌ڕێته‌وه. پێشتریش وتبوومان و ئێستاش ده‌ڵێین نه‌وتی که‌رکووک ئه‌گه‌ر به هه‌ماهه‌نگیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نه‌بێت مومکین نییه حکوومه‌تی عێراقی بتوانێت ته‌عامول له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌وته بکات و هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی بکات ئینجا گونجاوترین ڕێگاش که لایه‌نی عێراقیش به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یشتوووه ئه‌وه‌یه که باشترین ڕێگا بۆ هه‌نارده کردن ئه‌وه‌یه له ڕێگای هه‌رێمی کوردستانه‌وه بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆریی نه‌وته‌که حازره و هه‌رێمی کوردستانیش به‌شێکه له عێراق له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ماهه‌نگی له‌و بواره‌دا هه‌بێت زۆر باشتره له جێگه‌ی ئه‌وه‌ی بیر له ڕێگهچارهیێکیتر بکه‌نه‌وه. جا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی عێراقی ڕێککه‌وتنێکیان کردوووه که نه‌وته‌که له ڕێگه‌ی هه‌رێمی کوردستانه‌وه هه‌نارده‌ی تورکیا بکرێت. ده‌مێنێته‌وه ڕێکارهکانیتر بۆ چۆنێتیی موعامه‌له کردن به نه‌وتی که‌رکووک له به‌نده‌ری جه‌یهان که خاڵێکی ده‌ره‌وه‌ی سنووری هه‌رێمی کوردستان. ڕه‌نگه ئه‌و مه‌وزووعه له‌گه‌ڵ لایه‌نی تورکی باس کرابێت.
کوردپرێس: ئایا یه‌کلایی بۆته‌وه که نه‌وته‌که له هێڵی هه‌رێمی کوردستانه‌وه هه‌نارده بکرێت؟
دڵشاد شه‌عبان: هیچ ڕێگایێکیتر نییه. عێراق ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر عقووباتی ده‌ولیش له‌سه‌ر ئێران نه‌بوایه زۆر زه‌حمه‌ت بوو حکوومه‌تی عێراقی بتوانێت ئه‌و پڕۆژه‌یه جێبه‌جێ بکات که باس له بۆرییێکی نه‌وتی له ئێرانه‌وه ده‌کات. پاش سه‌پاندنی عقووباتی ده‌ولیش بۆ سه‌ر ئێران هه‌ر ئه‌وه ئیتر بۆته موسته‌حیلات بۆیه دووپاتی ده‌که‌مه‌وه هیچ ڕێگایێکیتر له به‌رده‌م حکوومه‌تی عێراقیدا نییه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی که‌رکووک هه‌نارده بکات ئیللا له ڕێگه‌ی هه‌رێمی کوردستانه‌وه. حکوومه‌تی عێراقیش ئه‌و مه‌وزووعه ده‌زانێت.
کوردپرێس: به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌ت له دوایین کۆنفڕانسی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند ئێمه وه‌کوو حکوومه‌تی هه‌رێم چه‌ندین جار ئه‌م پێشنیاره‌مان ئاراسته‌ی به‌غدا کردوووه و ته‌نانه‌ت له دیداری به‌ڕێزیان له‌گه‌ڵ عه‌بادیش وتراوه به‌ڵام وه‌ڵامێکیان نه‌بوووه. ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی ئێوه ئاماژه‌تان پێدا ئایا ڕێککه‌وتنێکی کۆتایی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر مه‌وزووعه‌که کراوه؟
دڵشاد شه‌عبان: ئاگاداری ئه‌وه نیم که ڕێککه‌وتن کراوه یان نا به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌توانم بیڵێم ئه‌مه‌یه که هیچ ڕێگایێکیتر نییه بێجگه له‌وه‌ی له هه‌رێمی کوردستانه‌وه هه‌نارده بکرێت و ئێستاش لێکتێگه‌یشتنێکی زۆر باش له نێوان هه‌ر دوو سه‌رۆک وه‌زیران عه‌بادی و بارزانی هه‌یه بۆ حه‌ل کردن موشکیله‌ی نه‌وتی که‌رکووک و داهاته جۆربه‌جۆره‌کانی هه‌رێمی کوردستان و ته‌نانه‌ت عێراقیش. هه‌روه‌ها بۆ تاوتوێ کردنی مه‌سائیلی داهات به‌تایبه‌ت مه‌وزووعی خاڵه گومرگییه‌کان و ئه‌و بابه‌تانه به شێوازێک که له مه‌سڵه‌حه‌تی هه‌رێمی کوردستان و عێراقیش بێت واتا ده‌یڵێمه‌وه لێکتێگه‌یشتنێکی زۆر ئیجابی و باش له نێوان هه‌ر دوو حکوومه‌ت و به تایبه‌ت هه‌ر دوو سه‌رۆک وه‌زیراندا هه‌یه.
کوردپرێس: ئاماژه‌تان به سزاکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران دا. عه‌بادی ڕایگه‌یاند که پابه‌ند ده‌بێت به‌و سزایانه و ئێرانیش له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا ئاڵوگۆڕی بازرگانیی زۆری هه‌یه. پێتان وایه حکوومه‌تی هه‌رێمیش پابه‌ند بێت یان هه‌ڵوێستێکی دیکه‌ی هه‌بێت؟
دڵشاد شه‌عبان: هه‌رێمی کوردستان به‌شێکه له عێراق. عێراقیش ئه‌ندامێکی نه‌ته‌وه یهکگرتوووهکانه و له‌ژێر ویسایه‌ی حکوومه‌تی ئه‌مریکادایه. حکوومه‌تی عێراقیش یه‌کێک له‌و خاڵه ناچارییانه‌ی که ده‌بێت پابه‌ند بێت له زاخۆوه تاکوو ده‌گاته به‌سره ئه‌وه‌یه داهاتی ئه‌و پێنج ملیۆن به‌رمیل نه‌وته‌ی عێراق که هه‌نارده ده‌کرێت حه‌ڕه‌که‌ی نه‌قدیی ئه‌و پاره‌یه هه‌مووی به ده‌ست ئه‌مریکاوه‌یه یه‌عنی ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا ئه‌م ده‌ماره بگرێت عێراق هیچیتری نییه چوونکه سه‌دا 85ی پشتی به نه‌وت به‌ستوووه بۆیه عێراق له‌باری ئابوورییه‌وه ئیفلیج ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هیچ ڕێگایێکیتر له به‌رده‌م عێراق نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سزایانه‌ی له‌سه‌ر ئێران هه‌ن له‌لایه‌ن ئه‌ویشه‌وه جێبه‌جێ بکرێت. ئێمه‌ش وه‌کوو هه‌رێمی کوردستان به حوکمی ئه‌وه‌ی له عێراقین بێجگه له‌وه‌ش ئه‌و ئاڵوگۆڕه ئیجرائییهی که له به‌ینی عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئێران و تورکیا له ڕێگای خاڵه سنوورییه‌کانه‌وه ده‌کرێت ده‌روازه سنوورییه‌کانیش به‌پێی یاسای عێراقی حکوومه‌تی عێراق پێی مه‌سئووله واتا حکوومه‌تی عێراقی هه‌ر بڕیارێک بدات ڕه‌وایه و بڕیار له‌سه‌ر خاڵه سنوورییه‌کان له حکوومه‌تی عێراقه‌وه ده‌رده‌چێت و ئێرانیش ناتوانێت ته‌داخول بکات ڕه‌نگه حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێی خۆش نه‌بێت که ئه‌و ڕێژه ئاڵوگۆڕه بازرگانییه‌ی که له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه ته‌ئسیراتی سه‌لبیی تێبکه‌وێت بۆ ئه‌و مهزووعهش حکوومه‌تی هه‌رێم به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی عێراقی ده‌توانن هه‌وڵێکی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی ئه‌مریکی بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و حه‌جمه تیجارییهی له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه به‌تایبه‌تی له که‌رتی خۆراک و ئه‌و شتانه‌ی ڕۆژانه خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان و عێراق پێویستی پێیه‌تی لێی خۆش ببن ئه‌وه‌ش ههنگاوێکی ئیجابی ده‌بێت.
کوردپرێس: ئاماژه‌تان به خاڵی سنووری دا. هه‌ر هه‌فته‌ی ڕابردوو له کۆنفڕانسه هاوبه‌شه‌که‌ی عه‌بادی و ئه‌ردۆغاندا باس له کردنه‌وه‌ی خاڵی سنووریی نوێ له نێوان دوو وڵات کرا که له هه‌رێمی کوردستان نابێت. هه‌ندێک لایه‌ن ئاوا خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌که‌ن که عێراق ده‌یه‌وێت به شێوازێک هه‌رێمی کوردستان په‌راوێز بخات بۆ پێوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ تورکیا. خوێندنه‌وه‌ی به‌ڕێزتان چییه؟
دڵشاد شه‌عبان: من وای بۆ ناچم. دوای 16ی ئه‌کته‌وبر و ئه‌و شته‌ی ڕووی دا دوو ڕێگا له به‌رده‌م عێراقدا هه‌یه یان ئه‌وه‌ی ڕازی بێت به بڕیاری ڕیفراندۆم که خه‌ڵکی کوردستان داویه‌تی یان ده‌بێت کورد و هه‌رێمی کوردستان شه‌ریکی حه‌قیقی بن له هه‌موو مافێکی عێراقی به شایسته‌دارایی و مه‌سائیلی سیاسی و مه‌سائیلی دیپلۆماسی به هه‌موو ئه‌مانه‌وه شه‌ریکی حه‌قیقی بن. به ڕای من عێراق ڕێگای دووهه‌می ههڵبژاردوووه که لایه‌نی هه‌رێمی کوردستان لایه‌نێکی زۆر ڕه‌ئیسی ده‌بێت له به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عێراقدا. من وای نابینم که به‌ڕێز عه‌بادی ئیتیفاقێکی وا له‌گه‌ڵ تورکیا بکات که ڕێگا له هه‌رێمی کوردستان ببه‌ستێت چوونکه ئێستا هه‌ر خه‌سارێک له هه‌رێمی کوردستان بکه‌وێت ده‌بێت له عێراقه‌وه قه‌ره‌بوو بکرێته‌وه. جا به ڕای من هه‌ر ئیتیفاقێک به‌ڕێز عه‌بادی له‌گه‌ڵ تورکیا بیکات له مه‌سڵه‌حه‌تی هه‌موو عێراقدایه و له مه‌سڵه‌حه‌تی هه‌رێمی کوردستانیشدایه. هه‌ر ده‌روازه سنوورییێک که عێراق له‌گه‌ڵ تورکیا بیکاته‌وه مه‌رزه‌که‌ی هه‌مووی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستاندایه بۆیه ده‌بێت حکوومه‌تی عێراقی له ڕێگای حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه ئه‌و خاڵه سنوورییانه بکاته‌وه به‌عه‌کسه‌وه هه‌ندێک خاڵی سنووریتریش ئیتیفاقی له‌سه‌ر کراوه و سه‌د له‌سه‌د حکوومه‌تی عێراقیش ته‌رکیزی کردۆته سه‌ر ئه‌و ئیتیفاقانهی که هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ تورکی کردوویه‌تی بۆ نموونه مه‌رزی سه‌رزێڕ که ده‌که‌وێته مه‌نته‌قه‌ی به‌رواری باڵا که حکوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی تورکیا واژۆی کردوووه و ئه‌و ده‌روازه‌یه ده‌روازه‌یێکی عێراقی- کوردستانییه. عێراقیش هیچ کێشه‌یێکی نه‌بوووه جا له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر خوێندنه‌وه‌یێک ئێستا بکرێت و به‌ڕێز عه‌بادی سه‌ردانی له‌گه‌ڵ تورکیا یان هه‌ر وڵاتێکی‌تر بکات و وا لێک بدرێته‌وه که دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانه من ئه‌وه به شتێکی زۆر هه‌ڵه ده‌بینم. به ڕای من هه‌ر شتێک بکرێت له مه‌سڵه‌حه‌تی هه‌موو عێراقدایه و هه‌رێمی کوردستانیش سوودمه‌ند ده‌بێت.
کوردپرێس: باس له‌وه ده‌کرێت که له‌سه‌ر داواکاریی ئه‌مریکا، حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و به‌تایبه‌ت پارتی پشتگیریی حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌که‌ن بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران له خولی داهاتوو ئایا شتی وا له‌ئارادایه؟
دڵشاد شه‌عبان: من ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی پارتی نیم به‌ڵکوو ته‌نها ئه‌ندامی په‌رله‌مانم له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان. دیاره ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرنگه ئه‌وه‌یه هه‌رێمی کوردستان شه‌ریکی حه‌قیقیی سیاسیی حوکمڕانی بێت له عێراق و مافه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بدرێت. جا لای ئێمه فه‌رقی نییه چ عه‌بادی بێت چ هه‌ر که‌سێکی دیکه ئێمه ته‌عامولی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین.
دیمانه: حه‌سه‌ن ساڵحی
داگرتن و دارشتنه‌وه: به‌شی کوردیی هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment