چاوشئۆغڵو: چاره‌سه‌ری سه‌ربازی له‌ ئیدلب كاره‌ساتی لێده‌كه‌وێته‌وه‌

بەشی تورکیا- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولوود چاوشئۆغڵو دەڵێت: "لە ئیدلب زیاتر له‌ سێ ملیۆن مەدەنی ده‌ژی و چاره‌سه‌ری سه‌ربازی له‌ ئیدلب كاره‌ساتی لێده‌كه‌وێته‌وه‌".

کوردپرێس:

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولوود چاوشئۆغڵو رایگه‌یاند کە لە سنووری پارێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا زیاتر له‌ سێ ملیۆن مەدەنی ده‌ژی و گوتی: "چاره‌سه‌ری سه‌ربازی له‌ ئیدلب كاره‌ساتی لێده‌كه‌وێته‌وه‌".

مه‌ولوود چاوشئۆغڵو كه‌ به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی له‌ مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیایه‌، له‌گه‌ڵ هاوتا رووسییەکەی سێرگی لاڤرۆڤ كۆبووه‌وه‌ و دواتر كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان سازکرد.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند کە لە سنووری پارێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا زیاتر له‌ سێ ملیۆن مەدەنی ده‌ژی و پێویسته‌ کەسانی مەدەنی و تیرۆریستان له‌ یه‌كتر جیابكرێنه‌وه‌ و گوتی: "به‌لای ئێمه‌وه‌ رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان هه‌موویان وه‌ك یه‌كن. پێویسته‌ به‌ره‌نگاری هه‌موویان ببینه‌وه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ رێگاچاره‌یه‌كی سه‌ربازی لێره‌دا كاره‌ساتی لێده‌كه‌وێته‌وه‌. ته‌نها بۆ ناوچه‌ی ئیدلب نا، به‌ڵكو كاره‌سات ده‌بێت له‌ڕووی ئاینده‌ی سووریاوه‌".

مەولود چاوشئۆغڵو گوتیشی: "پاراستنی ناوچه‌ی دوور له‌ پێكدادان له‌ ئیدلب له‌ روانگه‌ی مرۆیی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریش گرنگه‌".

News Code 37537

Your Comment

You are replying to: .
captcha