سەردانی خولوسی ئاكار و هاكان فیدان بۆ رووسیا

بەشی تورکیا- وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار و سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی میت، هاكان فیدان به‌سه‌ردانێك گه‌یشتنه‌ مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا و له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی ئه‌و وڵاته‌، سێرگی شۆیگو كۆ بوونه‌وه‌.

کوردپرێس:

وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار و سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی میت، هاكان فیدان به‌سه‌ردانێك گه‌یشتنه‌ مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا و له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی ئه‌و وڵاته‌، سێرگی شۆیگو كۆبوونه‌وه‌. بڕیاره‌ ئاكار و شاندی یاوه‌ری، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین-یش كۆببنه‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه‌، به‌یانیی ڕۆژی هەینی ئاكار و فیدان به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشتوونه‌ته‌ مۆسكۆ.

شانده‌كه‌ی ئاكار سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی رووسیا، سێرگی شۆیگو كۆبوونه‌ته‌وه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕای په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان، بابه‌ته‌ ناوچه‌ییه‌كان و به‌تایبه‌تی دۆخی سووریایان تاوتوێكردووه‌.

هه‌روه‌ها بڕیاره‌ ئاكار و شاندی یاوه‌ری، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتین كۆببنه‌وه‌.

ئاكار و فیدان 17ی ئەم مانگەش سه‌ردانی مۆسكۆیان كرد و له‌گه‌ڵ شۆیگو و به‌رپرسانی دیكه‌ی رووسیا كۆبوونه‌وه‌.

News Code 37536

Your Comment

You are replying to: .
captcha