نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر تاوانه‌كانی داعش كۆ ده‌كاته‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌م هه‌فته‌یه‌ تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ر به‌ نه‌ته‌‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ تاوانه‌كانی داعش له‌ عێراق كردووه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵكوژی ده‌گرێته‌وه‌.

کوردپرێس: مانگی سێپته‌مبه‌ری ساڵی 2017 ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی جیهاندا له‌سه‌ر پرۆژه‌ بڕیارێكی بریتانیا بڕیاریدا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوانه‌كانی داعش بكرێت دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی ساڵێک ئه‌و بابه‌ته‌ گفتوگۆی له‌سه‌ر كرابوو.

ئه‌وكاته‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی داوای له‌ ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد، بۆ پاڵپشتی كردنی هه‌وڵه‌ ناوخۆییه‌كان تیمێكی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ پێكبهێنێت تا له‌و رێگه‌یه‌وه‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌ توندڕه‌وه‌كان بكرێت.

ساڵی 2016 شاره‌زایانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هۆشدارییان دا كه‌ داعش كۆمه‌ڵكوژی دژی ئێزدییه‌كان له‌ عێراق و سووریا ئه‌نجام داوه‌ و ئامانجیان پاكتاوكردنی ئه‌و كه‌مینه‌ ئاینییه‌ بووه‌ و له‌ رێگه‌ی كوشتن و دوورخستنه‌وه‌ و ده‌ستدرێژی سێكسی و تاوانی دیكه‌وه‌ پلانه‌كه‌یان جێبه‌جێ كردووه‌.

هه‌روه‌ها سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیش ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئاگاداركرده‌وه‌ كه‌ تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌ سه‌رۆكایه‌تی پارێزه‌رێكی بریتانی به‌ناوی "كه‌ریم ئه‌سه‌د ئه‌حمه‌د خان" پێكهێناوه‌و له‌ 20/8/2018 ده‌ست به‌ كاره‌كانیان ده‌كه‌ن.

سەرچاوە: سکای نیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 37531

Your Comment

You are replying to: .
captcha