هەوڵ بۆ کردنەوەی کونسوڵخانەی تورکیا لە کەرکووک دەدرێت

بەشی تورکیا- باڵیۆزی تورکیا دەیەوێت کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لەو کەرکووک بکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ پێنج‌شەممە عەلى قەریاغدی، لێپرسراوی لقی كه‌ركووكی به‌ره‌ی توركمانی به‌ماڵپەری كه‌ركووک ناو-ی وتووە: "فاتح یه‌ڵدز، باڵیۆزی توركیا له‌ عێراق له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ كه‌ركووک په‌له ‌كردن له‌ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی پارێزگاكه‌ی به‌گرنگ زانیوه‌ و داوای كردوه‌ ئیداره‌ی كه‌ركووک كاری بۆ بكات".

عەلی قه‌ریادغی ئاماژەی بەوەش کرد کە به‌ڵێنی داوه‌ دوای كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه له‌ مووسڵ و به‌سره‌، هه‌وڵه‌كانیان بۆ كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ له‌ كه‌ركووک چڕبكه‌نه‌وه‌".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 37525

Your Comment

You are replying to: .
captcha