رێگا نادەین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا لە كەركووک ساز بكرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرەی توركمانی ئەمڕۆ پێنج شەممە جەختی كرد لەسەر ئەوەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا وێنەیێكی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق دەبێت، بۆیە رێگا بە سازكردنی نادەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد سەعید بەرپرسی رێكخستنەكانی بەرەی توركمانی رایگەیاند: توركمان رێگا نادەن بە دووبارەبوونەوەی ئەزموونی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق كە ساختەكاری تێدا كرا، هەڵبژاردنی پارێزگا دەبێتە وێنەیێک لە هەڵبژاردنی پەرلەمان و گەڕانەوەی كورد بۆ زۆرینەی بڕیار و فەرمانگەكان و سازكردنی ریفراندۆم و هەڵكردنی ئاڵای كوردستان و هەناردەكردنی نەوت بە بێ ئاگاداری بەغدا.

ناوبراو وتیشی "رێگا نادەین بە سازكردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا لە كەركووک بەبێ چاوخشاندنەوە بە پەیكەری نووسینگەی كەركووكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان و گەڕاندنەوەی هاوسەنگی بۆی، ئێمە ئەزموونمان لەگەڵ ئەم كۆمسیۆنە هەیە كە ساختەكاری لە بەرژەوەندی لایەنێک كردووە، ئەمە هۆكاری قەیرانێكی سیاسی گەورەیە لە وڵات".

سەرچاوە: مەوازین نیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 37523

Your Comment

You are replying to: .
captcha