لیستی فه‌تح به‌ڵێنی دروست كردنی حكوومه‌تێكی به‌هێز ده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هاوپه‌یمانیی فه‌تح كه‌ هادی عامری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به‌ڵێنی دروست كردنی حكوومه‌تێكی "به‌هێز" ده‌دات كه‌ حكوومه‌ته‌كه‌ به‌پێی داواكاریی عێراقییه‌كان بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی وته‌بێژی لیستی فه‌تح ڕای‌گه‌یاند: لیسته‌كه‌یان كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر حكوومه‌تێكی "به‌هێز" دروست بكه‌ن.

ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی گوتیشی: ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ كار ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و حكوومه‌ته‌ی به‌نیازن دروستی بكه‌ن له ‌ئاست داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی عێراق بێت بۆ ئه‌وه‌ی خواسته‌كانیان جێبه‌جێ بكات.

ناوبراو ده‌شڵێت: پێویسته‌ لایه‌نه‌ براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌رنامه‌یێكی ڕوونیان هه‌بێت ‌و كاری جیدی بكه‌ن و به ‌زووترین كات حكوومه‌تی داهاتوو دروست بكه‌ن كه‌ حكوومه‌تی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق بێت.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37514

Your Comment

You are replying to: .
captcha