باڵیۆزی تورکیا له‌ عێراق له‌گه‌ڵ تورکمانه‌کانی که‌رکووک و خورماتوو جه‌ژن ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فاتح یه‌ڵدز باڵیۆزی توركیا له‌ عێراق یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان 21ی ئاب سه‌ردانی که‌رکووک و دوزخورماتوی كرد له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كه‌ ناوچه‌ی جێناكۆكن به‌پێی ده‌ستووری عێراق و توركمان به‌شێكی گرنگی دانیشتوووانه‌كه‌ی پێكده‌هێنن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فاتح یه‌ڵدز باڵیۆزی توركیا له‌ مزگه‌وتی نووری كه‌بیر له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن تۆران جێگری سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی نوێژی جه‌ژنی خوێندوووه‌.

عه‌لى قه‌ریاغدی لێپرسراوی لقی كه‌ركووكی به‌ره‌ی توركمانی به‌ كه‌ركووک ناوی وت: "به‌ دوای نوێژی جه‌ژنی قوربان فاتح یه‌ڵدز باڵیۆزی توركیا له‌ عێراق له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ كه‌ركووک په‌له‌كردن له‌ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی پارێزگاكه‌ی به‌ گرنگ زانیوه‌ و داوای كردوووه‌ ئیداره‌ی که‌رکووک كاری بۆ بكات."

قه‌ریاغدی وتیشی: "باڵیۆزی تورکیا له‌ عێراق به‌ڵێنی داوه‌ دوای كردنه‌وه‌ی كونسووڵخانه له‌ مووسڵ و به‌سره هه‌وڵه‌كانیان بۆ كردنه‌وه‌ی كونسووڵخانه‌ له‌ که‌رکووک چڕ بكه‌نه‌وه‌."

ڕاپۆرته‌ پشتڕاست نه‌کراوه‌کان باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ باڵیۆزی تورکیا له‌ عێراق ڕای‌گه‌یاندوووه‌ که‌ که‌رکوک شاری با و باپیرانمانه‌ و ئه‌و بابه‌ته‌ش ناڕه‌زایه‌تیی کورد و عه‌ره‌به‌کانی لێکه‌وتۆته‌وه‌.

ڕاگه‌یاندنی ڕه‌سمی به‌ره‌ی توركمانیش سه‌ردانه‌كه‌ی فاتح یه‌ڵدزی به‌ "مێژوویی" بۆ توركمانه‌كانی عێراق وه‌سف كرد هه‌رچه‌نده‌ كاردانه‌وه‌ی به‌شێک له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی به‌دوادا هات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37513

Your Comment

You are replying to: .
captcha