مه‌حما خه‌لیل: بۆردومانی شنگال به ڕێككه‌وتنی عێراق و تورکیا بوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- مه‌حما خه‌لیل قایمقامی شنگال ڕای‌گه‌یاند: بۆردومان كردنی شنگال له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیاوه‌ به‌ ڕێکكه‌وتنی نێوان هه‌ر دوو حكوومه‌تی به‌غدا و ئه‌نقه‌ره‌ بوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌حما خه‌لیل به‌ ده‌نگی ئه‌مریکای ڕاگه‌یاندوووه‌: "نامانه‌وێت پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)‌ و توركیا ته‌سفیه‌ی حساب له‌سه‌ر خاكی شنگال بكه‌ن. كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال له‌ قازانجی شنگال و پاراستنی خه‌ڵک‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال و گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵک، هه‌روه‌ها قازانجی عێراق و هه‌تا په‌كه‌كه‌ خۆیه‌تی.

قایمقامی شنگال له‌باره‌ی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر شنگال، كه‌ بووه‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی زه‌كی شه‌نگالی فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی په‌كه‌كه‌ له ‌هه‌فته‌ی ڕابردووتر گوتیشی: "ئێمه‌ پێشتر وتبوومان نامانه‌وێت شه‌ڕی په‌كه‌كه‌ و توركیا له‌سه‌ر شه‌نگالێكی وێران بێت و ته‌سفیه‌ی حسابات بكرێت. كێشه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ كوردستانی توركیایه‌."

مه‌حما خه‌لیل ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات: "ئه‌وه‌ عه‌قڵییه‌تی ئه‌ردۆغانی دیكتاتۆره‌ كه‌ به ‌بۆردومان ده‌یه‌وێت كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكات. پێشتر په‌كه‌كه‌ وتیان له‌ شنگال ده‌كشێینه‌وه‌ به‌ڵام تا ئێستا هه‌موویان نه‌كشاونه‌ته‌وه‌."

قایمقامی شه‌نگال ده‌شڵێت: "توركیا بوونی په‌که‌که‌ی كردوووه‌ته‌ پاساو بۆ بۆردومان کردنی قه‌زاى شه‌نگال".

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37504

Your Comment

You are replying to: .
captcha