به‌ره‌ی تورکمانی داوا له‌ سه‌ركردایه‌تیی كورد ده‌کات له‌باره‌ی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان له‌گه‌ڵیان ڕێكبكه‌وێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ره‌ی توركمانی سه‌باره‌ت به‌ پارێزگای كه‌ركووک و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان په‌یامێک ئاراسته‌ی پارته‌ كوردستانییه‌کان ده‌کات و داوا ده‌كات دیالۆگ له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی توركمانی ده‌ست پێبكه‌ن نه‌ک له‌گه‌ڵ هێزه‌ براوه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان له‌ به‌غدا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی به‌ هه‌واڵده‌ریی به‌غدا ئه‌لیه‌ومی وتوووه‌: "پرسی كورد له‌ ڕێگه‌ی گوشارخستنه‌ سه‌ر لایه‌نه‌ براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان له‌ به‌غدا كه‌ حكوومه‌تی داهاتووی عێراق پێكدێنن، چاره‌سه‌ر نابێت".

سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی گوتی: "په‌یامی ئێمه‌ بۆ برایانی كورد په‌نابردنه‌ به‌ر ئێمه‌یه‌ بۆ دانووستاندن له‌بری چوون بۆ لای ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌ دۆسیه‌ی كه‌ركووک و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان خزمه‌تیان ناكه‌ن، دانووستاندن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ كه‌ركووک باشترین بژارده‌یه‌ بۆ كورد له‌ قۆناخی ئێستا و داهاتوو له‌ پێناو به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری بۆ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی ناوچه‌كان".

فراكسیۆنه‌كانی سوننه‌ و كورد چاوه‌ڕێن لایه‌نه‌ شیعییه‌كان له‌ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆن خۆیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌، ئینجا بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت دانووستاندنیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن و هاوپه‌یمانییه‌ نوێیه‌ شیعییه‌كانیش پێویستییان به‌ كورد و سوننه‌یه‌ بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسه‌كه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37502

Your Comment

You are replying to: .
captcha