دوای ساڵێک ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی سه‌رکرده‌ی داعش تۆمارێکی ده‌نگی بڵاو کرده‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی سه‌رۆکی ڕێکخراوی داعش له‌ یه‌که‌م تۆماری ده‌نگیدا دوای ساڵێک داوای له‌ لایه‌نگرانی ده‌کات خۆڕاگر بن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی له‌و تۆماره‌ ده‌نگییه‌دا که‌ له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی هه‌واڵده‌ریی ئه‌عماقی سه‌ر به‌ ڕێکخراوی داعش ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 22ی ئاب بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ وتوویه‌تی: "ته‌رازوی سه‌رکه‌وتن و تێکشکان له‌ لای موجاهیدین په‌یوه‌ندی نییه‌ به‌ شارێک یان شارۆچکه‌یێکی داگیرکراو، یاخود ملکه‌چی لایه‌نێک بێت که‌ خاوه‌نی توانایێکی ئاسمانی و مووشه‌کی کیشوه‌ربڕ و بۆمبی زیره‌که‌."

ئاژانسه‌که‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه‌ که‌ تا ئێستا بۆی ساغ نه‌کراوه‌ته‌وه‌ که‌ ئاخۆ ئه‌و تۆماره‌ ده‌نگییه‌ هی خودی به‌غدادییه‌ یاخود نا.

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی ١٣ی ئه‌م مانگه‌ سه‌رچاوه‌یێکى ئه‌منیى عێراق ئاشکرای کرد "ئه‌بووبه‌کر به‌غدادى" سه‌رکرده‌ی داعش له‌ جێگادا که‌وتوووه‌ و رێکخراوه‌که‌ ئه‌بوو عوسمان توونسى خستوووه‌ته‌ شوێنه‌که‌ى و ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدایه‌ تا ئێستا میدیاکان چه‌ند جارێک هه‌واڵی کوژران یاخود پێکانی سه‌رۆکی ڕێکخراوی داعشیان بڵاو کردوووه‌ته‌وه‌ به‌ڵام به‌ ته‌واوی ساغ نه‌بوووه‌ته‌وه‌ که‌ ئایا کوژراوه‌ یاخود هێشتا له‌ ژیاندا ماوه‌.

شایانی باسه‌؛ ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی سه‌رکرده‌ی ڕێکخراوی داعش له‌ ئێستادا مه‌ترسیدارترین داواکراوه‌ له‌ جیهاندا و ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی بڕی ٢٥ ملیۆن دۆلاریان وه‌ک خه‌ڵات ته‌رخان کردوووه‌ بۆ ئه‌و که‌سه‌ی زانیاریی ورد له‌باره‌ی به‌غدادی ئاشکرا بکات.

سه‌رچاوه‌: شه‌فه‌ق نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37501

Your Comment

You are replying to: .
captcha