قەیرانی تورکیا شتێکی کاتی و نوێ نییە

بەشی تورکیا- بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی تەڤگەری كۆمەڵگەی دیموكرات رایده‌گه‌یێنێت: قەیرانی تورکیا شتێکی کاتی و نوێ نییە، دەرھاویشتەکانی لە داھاتوو زیاتردەبن لەسەر گەلی تورکیا و وڵاتانی دراوسێ.

بەپێی هەواڵی تورکیا- ساڵح موسلیم، ڕایگەیاند: قەیرانی تورکیا شتێکی کاتی و نوێ نییە پێش بینی کراو بووه ‌و ڕەگ و ڕیشەکانی ئەو قەیرانە بۆ ماوەیێکی زۆر پێشتر دەگەڕێتەوە و ھۆکارەکەشی گەندەڵی و فێڵ و کاری خراپی دەسەڵاتدارانی تورکیایە.

ناوبراو لە وتارێکدا بە ناونیشانی قەیرانی تورکیا وەک "خلیسکانی زیرەکێک" نوسیوویەتی: ھۆکاری ناخۆش ھەن لە دەرەکییەکان گرنگترن ئەویش جەنگی ناوخۆی تورکیایە کە وای کردووە لە بری گەشەسەندنی پیشەسازی مەدەنی گرنگی بە پیشەسازی سەربازی و چەک بدرێت و بازرگانانی جەنگ دروست ببن.

ساڵح موسلیم لە کۆتایی وتارەکەدا دەڵێت: قەیرانی دارایی تورکیا بریتییە لە "خلیسکان و کەوتنی زیرەکێک" کە بەساختە زیرەک بووە و ئەم کەوتنەشی زۆر بە ئازارە و دەرھاویشتەکانیش لە داھاتوو زیاتردەبن لەسەر گەلی تورکیا و وڵاتانی دراوسێ لە ھەردوو ڕووی ئابوری و سیاسییەوە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 37497

Your Comment

You are replying to: .
captcha