لە کەرکووک بەهۆی تەقینەوەیێکەوە سێ پۆلیس بریندار بوون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراوەوە له‌ كه‌ركووک سێ پۆلیس بریندار بوون.

کوردپرێس:

بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکووک ڕایگەیاندوە " به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 21-8-2018 له‌ شه‌قامی فڕۆكه‌خانه‌ – كه‌ركووک، بۆمبێكی جێنراو به‌ ئۆتۆمبیلێكی سه‌ربازی فه‌وجی 2ی لیوای 4 ی پۆلیسی فیدراڵی ته‌قیه‌وه‌و له‌ئه‌نجامدا 3 پۆلیس بریندار بوون".

پۆلیسی شارەکە ئاماژەی بەوەش داوە "بریندارەکان گه‌یه‌نرانه‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كه‌ركووک و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ رووداوه‌كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه".

News Code 37495

Your Comment

You are replying to: .
captcha