بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رۆژی دووشەممە 20ی 8ی 2018 لە سەلاحەدین مەسعوود بارزانی پێشوازی لە برێت مەکگۆرک، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا لە هاوپەیمانێتیی دژی داعش و شاندێكی یاوەری كرد كە پێک هاتبوون لە دۆگڵاس سیلیمان باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق و ستیڤ فاگین كۆنسوڵی ئەمریكا لە هەولێر.
لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكە و گۆڕانكارییە مەیدانییەكانی شەڕی دژی داعش لە سووریا و رۆژئاوای عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.
پرسی سەرەکی کۆبوونەوەکە پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق بوو و بەپێی هەواڵەکە، لە كۆبوونەوەکەدا باس لە هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق و هاوكێشە تازەكانی نێو پڕۆسەی سیاسیی عێراق کرا.
مەسعوود بارزانی لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراق و مەرجی کورد بۆ بەشداریی لە حکوومەت، جەختی لەوە كردەوە كە: "ئەوەی بەلای لایەنە كوردستانییەكان ئەولەوییەتی هەیە رەچاوكردن و پابەندبوونی لایەنە عێراقییەكانە بە پرەنسیپی شەراكەتی حەقیقی لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا و هەروەها بوونی گەرەنتی و میكانیزمی ڕوون بۆ جێبەجێ كردنی شەراكەت و رێككەوتنەكان".
سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment