بەغدادی توانای ڕێبەری کردن و شەڕ کردنی نەماوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌مڕۆ 20ی ئابی 2018 وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش که‌ ئه‌مریکا سه‌رکردایه‌تی ده‌کات رایگه‌یاند که‌ ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی، رابه‌ری داعش له ‌ئێستادا هیچ توانایێکی شه‌ڕکردنی نه‌ماوه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شۆن رایان، وته‌بێژی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له‌ چاوپێکه‌وتنێکی که‌ناڵی (العربیه‌)دا وتی: ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی ده‌گونجێت له‌ هه‌موو شوێنێک بێت، هه‌رچه‌نده‌ توانای شه‌ڕکردنی نه‌ماوه‌، به‌ڵام ئه‌و ڕه‌مزی داعشه‌ و ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت و ئه‌و و سه‌رجه‌م سه‌رکرده‌کانی داعش ده‌ستگیر بکه‌ین.

ناوبراو وتیشی: هۆکاری ئه‌وه‌ی که‌ به‌غدادی توانای شه‌ڕکردنی نه‌ماوه‌، بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌ به‌غدادی و داعش زۆربه‌ی ئه‌و سه‌رکرده‌ مه‌یدانییانه‌یان له‌ده‌ست داوه‌ که‌ له ‌گۆڕه‌پانه‌کانی جه‌نگدا کاریگه‌ر بوون، به‌ڵام له ‌ئێستادا به‌غدادی ته‌نیا دۆستی زۆری ماوه‌ بۆ خۆحه‌شاردان نه‌ک شه‌ڕ کردن.

شۆن رایان ئه‌وه‌شی وت که‌ هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر داوای خۆیان له‌ عێراق ماونه‌ته‌وه‌، ئه‌گه‌رچی تواناکانی داعش که‌م بوونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هێشتا ئه‌و گرووپه‌ دوژمنی هه‌موومانه‌ و ده‌بێت دژیان بجه‌نگین.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 37481

Your Comment

You are replying to: .
captcha