بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بۆ ماوەی چەند ساڵە بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان چەندین جار سەردانی فەڕەنسایان کردووە و یەک لەو سەردانە گرینگانە سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ پاریس و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای فەڕانسا بوو. هەروەها بەرپرسانی باڵای کوردی عێراقی ێموانداێتیی بەرپرسانی باڵای فەڕەنسایان کردووە و هاوینی ڕابردوو پێشوازییەکی بێ وێنەیان لە ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا کرد.
ئەنستیتۆ توێژینەوە سیاسییەکانی ئیتالیا دەڵێت ئەم سەردانە هەوڵی فەڕەنسایە بۆ زیاتر کردنی نفووزی خۆی لە عێراق و هەرێمی کوردستان و لە ڕاپۆرتێکدا کە لەبارەی ئامادەبوونی فەڕەنسا و ئیتالیا (وەکوو نوێنەرانی یەکێتی ئەورووپا) لە عێراق، دەنووسێت: ئامادە بوونی زیاتری فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان ئەم وڵاتەی کردۆتە ڕکابەرێکی بەهێز بۆ تورکیا.
ناوەندە ئیتالیاییەکە جەختی کردۆتەوە ئەنقەرە هەستێکی خراپی بە ئامادەبوونی زیاتری فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان هەیە و ئەو وڵاتە بە ڕکابەری خۆی دەزانێت.
Your Comment