بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئارێز عەبدوڵڵا لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا ڕایگەیاند: هاوپەیمانیی کوردستانی لە نێوان یەکێتی و پارتی هێشتا لەبارەی تەڤڵ بوون بە ئیئتیلافی سیاسی لە بەغدا بڕیاری نەداوە.
ناوبراو دێژەی دا: هاوپەیمانیی کوردستانی بە مەرجێک لە حکوومەتی داهاتوودا بەشداریی دەکات کە بەغدا لەبارەی چارەسەر کردنی کێشەکانی کەرکووک و جێبەجێ کردنی مادەی 140ی دەستووری عێراق بە نووسراوە بەڵێن بدات.
ئارێز عەبدوڵڵا زیادی کرد: هاوپەیمانیی کوردستانی چاوەڕێی پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانییە تا دیکەی مەرجەکانی خۆی بۆ بەشدار بوون لە دەوڵەتی داهاتوودا بخاتەڕوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment