غیاس سوورچی: یه‌كێتى پرۆژه‌یێكى 27 خاڵى له‌ به‌غدا پێشكه‌ش کردوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی مووسڵی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "له‌ كاتى گفتوگۆكان له‌ به‌غدا بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێی عیراق یه‌كێتى 27 خاڵی پێشکه‌ش کردوووه‌ ".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، غیاس سوورچى به‌ ماڵپه‌ڕى "سۆمه‌ریه‌نیوز"ى وتوووه‌ "له‌ کاتی گفتوگۆکان له‌ به‌غدا بۆ پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق یه‌کێتی 27 خاڵی پێشکه‌ش کردوووه‌ که‌ گرنگترینی ئه‌و خاڵانه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان و ماده‌ى 140 و پشكى هه‌رێم له‌ بودجه ‌و هاوسه‌نگى له‌ ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت ده‌بێت".

ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه‌ یه‌كێتى ده‌رگاى بۆ هه‌ر هێزێک كراوه‌یه‌ و ئاره‌زووش ده‌كات سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ كوردییه‌كان له‌و شانده‌دا به‌شدارى بكه‌ن كه‌ ده‌چێته‌ به‌غدا.

لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتى له‌ مووسڵ ڕوونیشی كردۆته‌وه‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ی كوردستان ده‌توانن ئه‌و خاڵانه‌ ببینن كه‌ دانراون، ئه‌گه‌ر ئاره‌زوویان بوو ده‌توانرێت به ‌جۆرێک ده‌ستكاری بكرێن له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى كوردستاندا بگونجێن.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37472

Your Comment

You are replying to: .
captcha