به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیسحاق جه‌هانگیری ڕایگهیاندوووه: وڵاتانی ئه‌ورووپا به‌ڵێنیان داوه قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانانه‌ی ئێران بكه‌نه‌وه كه له ئه‌نجامی سزا سه‌پێندراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر كه‌رته‌كانی وزه و بانكه‌كان تووشی بوووه به بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاریی زیاتر له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی ئه‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه بخاته ڕوو.
ناوبراو دووپاتیشی كرده‌وه: "هیوامان وایه وڵاتانی ئه‌ورووپا بتوانن پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانیان بن به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌یانتوانی پابه‌ندیش بن ئێمه به دوای چاره‌سه‌رێكدا ده‌گه‌ڕێین بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وته‌كه‌مان بفرۆشین و داهاته‌كه‌ی به دراوی دیكه بگۆڕینه‌وه."
وێڕای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و فشاره‌كانی واشنتۆن بۆ ڕێگری كردن له كڕینی نه‌وتی ئێرانی، وڵاتانی ئه‌ورووپی كه ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان واژۆ كردوووه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و ڕێككه‌وتنه ڕزگار بكه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment