ئیسحاق جه‌هانگیری: ئێران بۆ فرۆشتنی نه‌وته‌كه‌ی به‌ دوای چاره‌سه‌رێكدا ده‌گه‌ڕێت

به‌شی ئێران/ کوردی- ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری ئیسحاق جه‌هانگیری جێگری سه‌رۆک كۆماری ئێران بڵاوی كرده‌وه‌: دوای كشانه‌وه‌ی واشنتۆن له‌ ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و سه‌پاندنی سزای نوێ به ‌سه‌ر كه‌رته‌كانی وزه‌ و بانكه‌كانی ئێراندا، تاران به‌ دوای چاره‌سه‌رێكدا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت نه‌وته‌كه‌ی بفرۆشێت و داهاته‌كه‌شی وه‌ربگرێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیسحاق جه‌هانگیری ڕای‌گه‌یاندوووه‌: وڵاتانی ئه‌ورووپا به‌ڵێنیان داوه‌ قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانانه‌ی ئێران بكه‌نه‌وه‌ كه‌ له ‌ئه‌نجامی سزا سه‌پێندراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر كه‌رته‌كانی وزه‌ و بانكه‌كان تووشی بوووه‌ به ‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاریی زیاتر له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی ئه‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه‌ بخاته ‌ڕوو.

ناوبراو دووپاتیشی كرده‌وه‌: "هیوامان وایه‌ وڵاتانی ئه‌ورووپا بتوانن پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانیان بن به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌یانتوانی پابه‌ندیش بن ئێمه‌ به دوای چاره‌سه‌رێكدا ده‌گه‌ڕێین بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وته‌كه‌مان بفرۆشین و داهاته‌كه‌ی به‌ دراوی دیكه‌ بگۆڕینه‌وه‌."

وێڕای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و فشاره‌كانی واشنتۆن بۆ ڕێگری كردن له‌ كڕینی نه‌وتی ئێرانی، وڵاتانی ئه‌ورووپی كه‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان واژۆ كردوووه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ ڕزگار بكه‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37471

Your Comment

You are replying to: .
captcha