به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌حموود عوسمان سیاسه‌تمه‌داری كورد ڕایگهیاندوووه: "ھێشتا زوووه بۆ پێک‌ھێنانی گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانی و تازه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 19ی ئاب دادگا ئه‌نجامه‌کانی په‌سه‌ند کردوووه چونکه ئه‌وانه‌ی گه‌وره‌ترین کوتله پێک دێنن له به‌غدا پێویستیان به کۆمه‌کی کورد ھه‌یه به‌تایبه‌تی پارتی و یه‌کێتی مه‌رجن بۆ به‌غدا تا کورد به‌شداری بکات له پێک‌ھێنانی گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانیدا."
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره کورده له‌باره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له ڕێککه‌وتنی ھه‌ندێ لایه‌نی کورد و عێراقی ده‌که‌ن بۆ پێک‌ھێنانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کردوووه: "ھیچ لایه‌نێک ناتوانێ پارتی و یه‌کێتی په‌راوێز بخات و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه به‌راورد ناکرێن بۆیه هیچ لایه‌نێکی کوردی بریتی له پارتی و یه‌کێتیی نین له به‌غدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ھه‌ر لایه‌نێک بیه‌وێ کورد به‌شدار بێت و ڕێککه‌وتنی له‌گه‌ڵ بکات سه‌ره‌تا پێویستی به‌وه ھه‌یه پارتی و یه‌کێتی ڕازی بن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی کۆرسییه‌کانی ھه‌رێمی کوردستانیان بردوووه و سه‌رکه‌وتووی ھه‌ڵبژاردنن."
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دیت که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 19ی ئاب دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ئه‌نجامه‌كانی كۆتاییی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عێراقی په‌سه‌ند كرد و دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش جموجۆڵی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی ده‌ستی پێكردوووه كه ڕاده‌سپێردرێت بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یێک له نێوان لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه چوو به مه‌به‌ستی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment