به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له به‌یاننامه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراقدا هاتوووه: "پێشوازی ده‌كه‌ین له بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و خۆشحاڵین كه سه‌ركرده هه‌ڵبژێردراوه‌كانی عێراق حكوومه‌تێكی نوێ پێكبهێنن به‌پێی بنه‌ماكانی ده‌ستوور".
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه: "پێكهێنانی حكوومه‌تێكی نوێ به ته‌واوه‌تی پرسێكی ته‌واو عێراقییه و ده‌بێت به شێوه‌یێک بێت له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی و سه‌روه‌ریی نیشتیمانیی عێراق بگونجێت".
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌شڵێت: "ویلایه‌ته یه‌كگرتوووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به پابه‌ندبوون به ڕێككه‌وتنامه‌ی ستراتێژی پشتیوانی له عێراقێكی سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆ ده‌كات".
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ڕوونیش کراوه‌ته‌وه: "ئومێده‌وارین حكوومه‌تی داهاتوو له‌سه‌ر بنه‌مایێكی نیشتیمانی دروست ببێت و به‌رده‌وام بێت له شه‌ڕی دژی داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و پاراستنی هاووڵاتییانی عێراق".
هه‌روه‌ها جه‌خت كراوه‌ته‌وه له چاكسازی ئابووری و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه بۆ به‌دیهێنانی خواستی ڕه‌وای هاووڵاتییانی عێراق.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment