کۆمپانیای تۆتاڵ لە ئێران کشایەوە

بەشی ئێران/ کوردی- وەزیری نەوتی ئێران ڕایگەیاند کۆمپانیای زەبەلاحی تۆتاڵی فەڕەنسی بە فەرمی کشانەوەی کە گرێبەستەکانی لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند و ئەو وڵاتە بە جێ دێڵێت.

کوردپرێس:

کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی 5 کۆ یەک و گەڕاندنەوەی گەمارۆ ئابوورییەکانی ئەمریکا دژ بە ئێران ململانێ و موناقەشەی نێوان ئەندامانی واژۆکاری ڕێککەوتنەکەی بەدوادا هات و یەکێتیی ئەورووپا بە ئاشکرا ڕایگەیاند کە پێبەند دەبێت بە ڕێککەوتنەکە بەڵام ئەمریکا هەڕەشەی لە هەموو وڵاتان کردووە کە ئەگەر مل بە گەمارۆکانی دژ بە ئێران نەدە ئەوا خۆیان سزا دەدرێن.

هەر لەو پێناوەشدا بەشێک لەو کۆمپانیا بیانییانەی گرێبەستیان لەگەڵ ئێران هەبوو و لە نێو ئێران کاری بازرگانی و بەرهەمهێنان و چالاکیی ئابوورییان دەکرد کشانەوە و کۆمپانیای تۆتاڵی فەڕەنسی ئەمڕۆ بە فەرمی لە ئێران کشایەوە.

بیژەن نامدار زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران ڕۆژی دووشەمە 20ی ئابی 2018 ڕایگەیاند کۆمپانیای تۆتاڵ بە فەرمی لە گرێبەستی پارسی باشوور کشاوەتەوە و پێش دوو مانگ ڕایگەیاندبوو کە لەو گرێبەستە دەکشێتەوە.

وەزیری نەوتی ئێران زیادی کرد: ئێستا کار بۆ دەستنیشان کردنی جێگری کۆمپانیا تۆتاڵ دەکرێت.

بە گوێرەی گرێبەستەکە پشکی کۆمپانیای تۆتاڵ سەدا 50.1 و پشکی کۆمپانیای چینیی "سی ئێن پی سی" یەدا 30 و پشکی پارسی باشووری ئێرانی 19.9 بوو.

بەپێی گرێبەستەکە سەرۆکایەتیی پڕۆژەکە ئێستا دەکەوێتە سەر شانی کۆمپانیا چینییەکە و پشکەکەی تۆتاڵیش بەر ئەو کۆمپانیا چینییە دەکەوێت.

News Code 37464

Your Comment

You are replying to: .
captcha