به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه عێراقی و کوردستانییه‌کان له به‌غدا و هه‌ولێر له‌باره‌ی پێکهێنانی گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانی به‌رده‌وامن. شاندێکی لایه‌نه سوننه‌کان له هه‌ولێرن و له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌کێتی کۆ بوونه‌وه. له به‌غداش لایه‌نه‌کانی سائیروون، نه‌سر، حیکمه و وه‌ته‌نییه تاو‌توێی پێکهێنانی گه‌وره‌ترین کوتله ده‌که‌ن.
له چوارچێوه‌ی کۆبوونه‌وه‌کاندا، شه‌وی ڕابردوو له هه‌ولێر هه‌ر دوو مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی میحوه‌ری وه‌ته‌نی (سوننه‌کان) کۆ بوونه‌وه و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه "ده‌بێت حکوومه‌تی داهاتوو له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێککه‌وتنی سیاسی پێکبهێنرێت و پابه‌ندی به‌ڵێن و ڕێککه‌وتننامه‌کان بێت و گه‌ره‌نتی نووسراو و میکانیزمی دیاریکراوی هه‌بێت."
به‌پێی ڕاگه‌یێندراوێکی هاوبه‌ش، مه‌به‌ستی کۆبوونه‌وه‌که گفتوگۆکردن بوووه له‌باره‌ی میکانیزمی دروست کردنی گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانی و گه‌یشتن به تێڕوانینێکی هاوبه‌ش له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی سیاسی و حکوومه‌تی داهاتوو.
وه‌ک له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا هاتوووه: "هه‌ردوولا بڕیاریان داوه هاوکار و هاوئاهه‌نگ و کراوه بن به ڕووی هه‌موو کوتله سیاسییه‌کانی دیکه به مه‌به‌ستی پێکهێنانی گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانی که دوور بێت له تائیفی و ده‌رماگیری نه‌ته‌وه‌یی".
پارتی، یه‌کێتی و میحوه‌ری وه‌ته‌نی که له هاوپه‌یمانیی لایه‌نه سوننه‌کان پێکهاتوووه، ده‌شڵێن: "له‌سه‌ر به‌رنامه‌یێکی سیاسی و حکومی ڕوون بۆ قۆناخی داهاتوو ڕێککه‌وتوون. ده‌بێت حکوومه‌تی داهاتوو له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێککه‌وتنی سیاسی پێکبهێنرێت و پابه‌ندی به‌ڵێن و ڕێککه‌وتننامه‌کان بێت و هه‌ڵه‌کانی رابردوو تێپه‌ڕێنێت و گه‌ره‌نتی نووسراو و میکانزمی دیاریکراوی هه‌بێت که نابێت ئه‌زموونی ڕابردوو له پێشێل کردنی ده‌ستوور دووباره بکرێته‌وه و پابه‌ندی به‌ڵێنه‌کانی نه‌بێت".
له کۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌کێتی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی میحوه‌ری وه‌ته‌نی (سوننه‌کان) ئه‌و هاوپه‌یمانییه ڕه‌تی کرده‌وه تاوه‌کوو ئێستا به‌شداری له هیچ لایه‌ن و کوتله‌یێکی سیاسیان کردبێت.
به‌پێی به‌یاننامه‌یێکی هاوپه‌یمانیی میحوه‌ری وه‌ته‌نی، به به‌شداریی هه‌ریه‌ک له خه‌میس خه‌نجه‌ر، ئوسامه نوجه‌یفی، جه‌مال که‌ربوولی، سه‌لیم جبووری، ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا جبووری و فه‌لاح زێدان هاوپه‌یمانیی میحوه‌ری وه‌ته‌نی کۆ بوووه‌ته‌وه و دوایین پێشهاته‌کانیان تاوتوێ کردوووه.
وه‌ک له به‌یاننامه‌که‌دا هاتوووه: میحوه‌ری وه‌ته‌نی هیچ ئاماژه‌یێکی نه‌داوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له هیچ لایه‌نێک یاخود کوتله‌یێکی سیاسی بکات به ئامانجی پێکهێنانی گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانی، وه‌ک ئه‌وه‌ی له هه‌ندێک ده‌زگای راگه‌یاندن و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا بڵاو کراوه‌ته‌وه.
میحوه‌ری وه‌ته‌نی جه‌خت ده‌کاته‌وه: به‌شداری کردن بۆ پێکهێنانی گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانی ده‌وه‌ستێته سه‌ر ناوه‌ڕۆکێکی گرنگ که به‌رنامه‌ی حکوومه‌ت و ڕاده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی لایه‌نه‌کانه بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه جۆراوجۆره‌کانی وڵات و ده‌بێت هاوبه‌شییێکی ڕاسته‌قینه هه‌بێت و کۆتایی به گه‌نده‌ڵی بهێنرێت و چاره‌سه‌ری دۆسییه ئاڵۆزه‌کان بکرێت که جێگه‌ی گرنگی و بایه‌خی هه‌موو پێکهاته‌کانی عێراقه.
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment