بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئيلهام ئه‌حمه‌د له لێدوانێكدا رايگه‌ياند: ئه‌گه‌ر گه‌يشتينه رێككه‌وتن له باره‌ى داهاتووى سووريا و سيستەمى حوكمڕانييهوه، ئه‌وا هه‌سه‌ده ده‌چێته پاڵ سوپاى سووريا.
ناوبراو گوتيشى: هه‌ردوولامان له دانووستانداين بۆ گه‌يشتن به رێككه‌وتن و رووني كرده‌وه: كێڵگه نه‌وتييه‌كانى جزيره و خۆرهه‌ڵاتى فورات له ژێر پاراستن و كۆنترۆڵى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات ده‌بن تا ئه‌و كاته‌ى قه‌يرانى سووريا چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
ماوه‌ى مانگێكه گفتوگۆى نێوان يه‌په‌گه و هه‌سه‌ده و په‌يه‌ده له لايێک و حكوومه‌تى سووريا ده‌ستي پێكردووه و تا ئێستا دوو خولى دانووستان به‌ڕێوه‌چوونه و ليژنه‌ى جياجيا بۆ گه‌يشتن به رێككه‌وتن له باره‌ى پرسه جێناكۆكه‌كانه‌وه پێک هێنراوون.
هه‌سه‌ده تا ئێستا رووبه‌رێكى فراوانى پارێزگاكانى حه‌سه‌كه، ره‌ققه، دێرزوورى له باكوورى خۆرهه‌ڵاتى سوورياى به‌ده‌سته‌وه‌يه.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment