بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوکتور تد کارپنتر لێکۆڵەری باڵای ئەنستیتۆ کاتۆ بە گرووپی میدیایی دەیلی کالر-ی وتووە ئەمریکا ناتوانێت پشتگیری لە سەربەخۆیی کوردەکان بکات چوونکە ئەو کارە دەبێتە هۆی بارگرژیی زیاتر لە ناوچەکەدا.
ناوبراو جەخت دەکاتەوە ئەمریکا چەندین جار کوردی فرۆشتووە نموونەکەشی شەڕی کەنداوی فارس بوو کە لە ساڵی 1990 ڕووی دا. بەوتەی ناوبراو بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمی هەرێم کاریگەریی لەسەر شەڕی کوردەکانی سووریا لەگەڵ داعش داناوە و هەروەها بۆتە هۆی خستەنە بەرەوەی هێرشی تورکیا بۆ سەر ناچەکانی کوردستانی سووریا لەوان عەفرین.
دوکتور کارپنتر لەو باوڕەدایە کە کوردەکانی عێراق و سووریا نەک هەر توانای پێکهێنانی کوردستانێکی گەورەتریان نییە بەڵکوو توانای ئەوەشیان نییە ناوچەیێکی خۆبەڕێوەبەر پێک بێنن.
لێکۆڵەری باڵای ئەنستیتۆ کاتۆ جەخت دەکاتەوە ڕەنگە ئەمریکا لە ڕواڵەتدا هەوکاری لەگەڵ ئامانجی کوردەکان بکات بەڵام ناتوانێت بە کردار پشتگیرییان لێبکات، سیاسەتی بیانی بەرهەمی هەوڵێکە کە بتواندرێت ئەنجام بدرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment