هاوپه‌یمانییێکی گه‌وره‌ له‌ به‌غدا پێک ده‌هێنرێت/پارتى و یەکێتى بۆ پێکهێنانى هاوپەیمانێتى دەچنەوە پاڵ مالیکى

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند که‌ گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی له‌ په‌رله‌مانی عێراق پێکهێنانه‌که‌ی کۆتایی هاتوه‌ و ژماره‌ی ئه‌ندامه‌کانی ده‌گاته‌ نزیکه‌ی 200 ئه‌ندام په‌رله‌مان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد مووسەوی، ئه‌ندامی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ سومه‌ریه‌نیووزی راگه‌یاند:‌ گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی په‌رله‌مانی عێراق پێکهێنانه‌که‌ی کۆتایی هاتووه‌ و له‌م یه‌ک دوو رۆژه‌دا که‌ پێش جه‌ژنه‌ یان له‌ناو جه‌ژندا راده‌گه‌یه‌نرێت.

ناوبراو وتیشی: هاوپه‌یمانییه‌ گه‌وره‌که‌ ژماره‌ی ئه‌ندامه‌کانی ده‌گاته‌ 200 ئه‌ندام و له‌ ده‌وڵه‌تی یاسا، فه‌تح، یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان و چه‌ند لایه‌نێکی کوردی ئۆپۆزسیۆن پێکدێت.

محەمەد مووسەوی ئه‌وه‌شی وت: هاوپه‌یمانییه‌که‌ 32 ئه‌ندامی ئیئتیلافی نه‌سر که‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی رابه‌رایه‌تی ده‌کات له‌خۆ ده‌گرێت، 34 ئه‌ندامی میحوه‌ری نیشتمانی که‌ هاوپه‌یمانییێکی سووننه‌کانه‌ له‌ناو هاوپه‌یمانییه‌ گه‌وره‌که‌دان.

شایانی باسە ئه‌مڕۆ 19ی ئابی 2018 دادگای فیدراڵی ئه‌نجامی کۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی په‌سه‌ند کرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 37445

Your Comment

You are replying to: .
captcha