موراد قه‌ره‌یلان: تۆڵه‌ی خوێنی زه‌كی شنگالی له‌ توركیا ده‌كه‌ینه‌وه‌

به‌شی تورکیا- موراد قه‌ره‌یلان ئه‌ندامی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه‌) ڕایگه‌یاند: تۆڵه‌ی خوێنی زه‌كی شنگالی له‌ توركیا ده‌كه‌ینه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موراد قه‌ره‌یلان له‌ په‌یامێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات: "ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ ترسنۆكانه ‌و نامه‌ردانه‌یه‌ ده‌كه‌ین كه‌ كرایه‌ سه‌ر شنگال و بوووه‌ هۆی کوژرانی زه‌كی شنگالی و ته‌نها ئیدانه‌‌کردن نابێت و تۆڵه‌ ده‌سێنینه‌وه‌."

ناوبراو گوتیشی: "ئێستاکه‌ له‌ نێوان ئێمه‌ و تورکیا شه‌ڕێکی ته‌واو عه‌یار له‌ئارادایه و ئه‌م شه‌ڕه‌ ته‌نها کوردستانی تورکیا ناگرێته‌وه‌ به‌ڵکوو کوردستانی عێراق و سووریاش ده‌گرێته‌وه‌. ئه‌نجامی ئه‌م شه‌ره‌ پرسگه‌لێکی زۆر ڕوون ده‌کاته‌وه. بێگومان له‌ بارودۆخێکی وا ئێمه‌ کوژراویشمان ده‌بێت."

مام زه‌كی شه‌نگالی ناوی ته‌واوی (ئیسماعیل ئوزده‌ن)ه‌ و ساڵی 1952 له‌ باتمان له‌دایک بوووه‌ و ئه‌ندامی كوردیناسیۆنی كۆمه‌ڵگای ئێزدی و ئه‌ندامی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه‌ بوو که‌ ئێواره‌ی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو به‌ بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا گیانی له‌ده‌ست دا.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی فورات نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37439

Your Comment

You are replying to: .
captcha