حکوومه‌تى تورکیا قه‌ده‌غه‌کردنى هاتوچۆی له‌ ٣٠ ناوچه‌ى جوله‌مێرگ ڕاگه‌یاند

به‌شی تورکیا- پارێزگاى جوله‌مێرگ بۆ ماوه‌ى ١٤ ڕۆژ قه‌ده‌غه‌کردنى هاتوچۆی له‌ چه‌ند ناوچه‌ و هه‌رێمێکى پارێزگاکه‌ ڕاگه‌یاند.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پارێزگارى جوله‌مێرگ له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕایگه‌یاند بۆ پاراستنى ژیانى هاووڵاتییان بڕیارى قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆیان له‌ ٣٠ هه‌رێم و ناوچه‌ى پارێزگاکه‌ داوه‌ و قه‌ده‌غه‌کردنه‌که‌ هه‌رێمه‌کانى ناوه‌ندى جوله‌مێرگ، چه‌لى، شه‌مزینان، گه‌ڤه‌ر ده‌گرێته‌وه‌.

پارێزگارى جوله‌مێرگ ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد: له‌ ٢٢ى ئابه‌وه‌ بۆ ٥ى ئه‌یلوول ئه‌و قه‌ده‌غه‌کردنه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

شایانی باسه‌؛ ڕۆژانه‌ سوپای توركیا به‌ بیانووی بوونی مه‌ترسی، ئۆپه‌راسیۆن دژ به‌ گه‌ریلاکانی په‌که‌که‌ له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی تورکیا ئه‌نجام ده‌دات و به‌رده‌وامیشه‌ له‌ ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له‌ ناوچه‌ كوردییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37436

Your Comment

You are replying to: .
captcha