ڕێگه‌ی نێوان ھه‌ولێر- که‌رکووک کرایه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی ھه‌ولێر و به‌غدا ڕێگه‌ى نێوان ھه‌ولێر- که‌رکووک کرایه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى هه‌ولێر له‌ کۆنگره‌یێکى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌سه‌ر پردى پردێ کردنه‌وه‌ى ڕێگاکه‌ى ڕاگه‌یاند.

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ھه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه ‌کرد تا ٢٥ى ئاب ته‌نھا ئۆتۆمبێلی بچووک ده‌توانێت ھاتوچۆ بکات و دوای ئه‌و به‌رواره‌ ڕێگاکه‌ بۆ بارھه‌ڵگره‌کانیش ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.

ناوبراو وتیشی: بازگه‌یێکی ھاوبه‌ش له‌ نێوان ھه‌رێم و به‌غدا داده‌نرێت و پێکه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن و ئه‌و پرده‌ کاتی ده‌بێت، به‌ کردنه‌وه‌ی ئه‌و پرده‌ش ھاتوچۆ له‌ نێوان ھه‌ولێر و که‌رکووکدا ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.

شایانی باسه‌؛ ئه‌و پرده‌ له‌ دوای ڕووداوه‌کانی ١٦ی ئۆکتۆبه‌ره‌وه‌ ته‌قێنرایه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له‌ جووڵه‌ی ھێزه‌ عێراقییه‌کان بکات و کێشه‌ی ھاتوچۆی له‌ نێوان که‌رکووک- ھه‌ولێردا دروست کردبوو.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37434

Your Comment

You are replying to: .
captcha