کوردپرێس:
ڕۆژنامەی واشەنتۆن تایمز لە وتارێکی ئابراهام واگنەر چاودێری سیاسی لە پەیمانگای دژەتیرۆر لە ژێر مانشێتی "کۆتاییهێنان بە شەڕی باکووری سووریا" نووسیویەتی مەسەلەی کوردی سووریا لە زۆر ڕەهەندەوە مەسەلەیێکی تەواو جیاوازە.
واگنەر لەو وتارەدا سەبارەت بە کوردی سووریا دەنووسێت: حیساباتی کورد جیاوازە و بەردەوام لە سووریا بەهەند وەردەگیرێن. بێگومان کورد لێهاتووترین و تەیارترین هێزە بەرانبەر بە سوپای سووریا.
ناوبراو لەبارەی داواکارییەکانی کوردەوە نووسیویەتی: کورد لە سووریا داوای گۆڕینی سیستەمی دەسەڵات ناکات و ئەوە لای کەس مەقبووڵ نییە. کورد داوای ناچەیێکی سەبەخۆ لە باکووری سووریا دەکات کە نەک هەر لە سووریا بەڵکوو لە تورکیاش سەربەخۆ بێت.
ئەو چاودێرە سیاسییە دەشڵێت قووڵترین گرفتی نێوان ئەمریکا و تورکیا لە سەر مەسەلەی کورد و پشتگیریی واشەنتۆن لە کوردی سووریایە. دەوڵەتی تورکیا ئەو کوردانە بە تیرۆریست دەزانێت و ئەوەش لە حاڵێکدایە کە ئەمریکا لە شەڕی دژبەداعشدا پشتگیریی کورد دەکات.
ناوبراو بڕوای وایە ئێستا واشەنتۆن فشاری زۆری لە سەرە بۆ ئەوەی دەست لە کوردی سووریا بەربدات.
واگنەر بژاردەی مەعقوول بۆ کورد بەوە دەزانێت کە لەگەڵ دەوڵەتی دیمەشق دیالۆگ بکات و دەڵێت دانووستاندنی نێوان دەوڵەتی سووریا و لایەنە بەرهەڵستکارەکان لە سووریا چەندین ساڵی ڕابردو ئەنجامی نەبوو.
Your Comment