بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارەکەدا مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هیوای خواست ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، ببێتە هۆی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و چارەسەر کردنی بنەڕەتیی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی.
چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش و گرنگیی جێبەجێ کردنی رێککەوتننامەی شنگال و ئاسایی کردنەوەی دۆخی ناوچەکە، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.
Your Comment