٢١ تشرینی یەکەم ٢٠٢١ - ١٩:٢٣
پێنج چالاكوانى دیکەی بادینان ئازاد كران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌مڕۆ له‌ دادگاى هه‌ولێر 5 چالاكوانى ترى بادینان دادگایی كران و بڕیاردرا ئازاد بكرێن.

کوردپرێس: به‌شدار حه‌سه‌ن، پارێزه‌رى كه‌یسی چالاکوانانی بادینان‌ ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌ پرۆسه‌ى دادگاییه‌كى دادپه‌روه‌رانه‌دا بڕیاردرا به‌ گۆڕینى ئه‌و ماده‌یه‌ى كه‌ ئه‌م چالاكوانانه‌ى پێ تۆمه‌تباركرابوو.

ناوبراو وتیشی: ماده‌كه‌ش ماده‌ى1 له‌ یاساى ژماره‌ 21 ساڵى 2003 په‌رله‌مانى كوردستان په‌ڕاوه‌كه‌یان له‌ ئاسایشه‌وه‌ نێردرابووه‌ دادگا، به‌ڵام دادگا ماده‌كه‌ى گۆڕى به‌ ماده‌ى 56 له‌ یاساى سزادانى عێراقى و عامر خالید ئازاد كرا و سلێمان كه‌مال و سلێمان مووسا و جه‌مال خه‌لیل و فرسه‌ت ئه‌حمه‌د بۆماوه‌ى یه‌ک ساڵ سزا دران و زیاتر له‌ ساڵێكیشه‌ ڕاگیراون بۆیه‌ هه‌موویان هه‌ر ئه‌مڕۆ ئازاد ده‌كرێن.

به‌شدار حه‌سه‌ن وتیشى، تۆمه‌ته‌كان هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌تدا ناڕه‌وابوون بۆیه‌ ئه‌مرۆ دادگا به‌ڕۆڵى خۆى هه‌ستا و بڕیاره‌كانى دادپه‌روه‌رانه‌بوو.

News Code 3742

Your Comment

You are replying to: .
captcha