بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، ئەمڕۆ شەممە، لەوتەیێكدا لەمیانی كۆنگرەی شەشەمی پارتەكەیدا رایگەیاند: کەسانێک گوایە بە ئابووری، سزا، دراو، سو و هەڵاوسان هەڕەشە لە ئێمە دەکەن. بەوان دەڵێین گەمەکەتانمان بینیوە و پێتان دەڵێین ئەوە ئەرز و ئەوە گەز.
ناوبراو وتیشی: چۆكمان بۆ ئهوانه دانهداوه كه به قۆرخ كردنی سهروهت و سامانی جیهان سیستمی خۆشگوزهرانیان بۆخۆیان داناوه و چۆكیش دانادهین.
لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا لەبارەی ئۆپەراسیۆنی وڵاتەكەی لە دەرەوەی سنوور، سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: ئەو ئۆپەراسیۆنانەی دەرەوەی سنووری تورکیا کە لەسەر بنەمای ئەوەیە کە ئاسایشی سنوورەکان لە دەرەوەی سنوورەکانەوە دەست پێدەکەن.
ئەردۆغان لە بارەی هۆپەراسیۆنی تورکیا وتی: ئۆپەراسیۆنەکەمان دەست پێکردووە، فراوانیان دەکەین و بەردەوام دەبین لەسەریان. سوورین لەسەر وشک کردنی سەرچاوەی ئەو هەڕەشانەی لە سووریا و عێراقەوە لەوڵاتەکەمان دەکرێت بە هەر نرخێک بێت. پێشتر لەجەرابلوس و ئەلباب و دوێنێ لە عەفرین چیمان کردبێت، بە درێژایی سنوورەکانمان لە سوروچەوە تا جزیر هەمان کار ئەنجام دەدەین.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment