بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولخالق تەلعەت دەڵێت: سبەی کاتژمێر ٩:٠٠ رێگای نێوان هەولێر-کەرکووک بە ئامادەبوونی بەرپرسانی هەرێم و بەغدا دەکرێتەوە.
ناوبراو وتیشی ئەو پردە پردێکی کاتی دەبێت و بە ئاسن چاک دەکرێتەوە کە هەندێ بازگەی تێدا دانراوە و ئەو بازگانەی کە دانراوە، پۆلیسی فیداراڵی و هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی هەرێم دەیبەن بەڕێوە.
لە سەروبەندی ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر و هێرشەکانی هێزی عێراقی بۆ شاری کەرکووک، پردی نێوان هەولێر -کەرکووک کە دەکەوێتە ناحیەی پردێ تەقێنرایەوە.
سەرچاوە: خەندان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment