سبەینێ رێگای نێوان هەولێر-کەرکووک دەکرێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر رایگەیاند سبەی رێگای هەولێر-کەرکووک دەکرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولخالق تەلعەت دەڵێت: سبەی کاتژمێر ٩:٠٠ رێگای نێوان هەولێر-کەرکووک بە ئامادەبوونی بەرپرسانی هەرێم و بەغدا دەکرێتەوە.

ناوبراو وتیشی ئەو پردە پردێکی کاتی دەبێت و بە ئاسن چاک دەکرێتەوە کە هەندێ بازگەی تێدا دانراوە و ئەو بازگانەی کە دانراوە، پۆلیسی فیداراڵی و هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی هەرێم دەیبەن بەڕێوە.

لە سەروبەندی ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر و هێرشەکانی هێزی عێراقی بۆ شاری کەرکووک، پردی نێوان هەولێر -کەرکووک کە دەکەوێتە ناحیەی پردێ تەقێنرایەوە.

سەرچاوە: خەندان

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 37414

Your Comment

You are replying to: .
captcha